بۆچی لەم ڕۆژانەدا پاڵنەرمان(هاندەر) نییە؟ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لەسەر کەمی پاڵنەر و دابەزینی وزەی دەروونی
لەم ڕۆژانەدا زۆرێک لە ئێمە هەست بە بێ پاڵنەر دەکەین بۆ دەستپێکردن یان بەردەوامبوون لە کار. تەنانەت دوای پشوویەکیش هەر ماندوو دەبین و وزەمان کەم دەبێتەوە و مێشکمان بە بیرکردنەوە سترێس و سەرقاڵ دەبێت. ئەم نەبوونی پاڵنەرە هەندێک جار وا دەکات تەنانەت ئەرکە سادەکانی ڕۆژانەش قورس و مەحاڵ دەرکەون. تەنها جەستەمان نییە کە کاریگەری لەسەر دروست دەبێت؛ هەروەها مێشک و ڕۆحمان پێویستی بە گەڕاندنەوە و ئارامکردنەوە هەیە. کاتێک فشار و نیگەرانییەکان کەڵەکە دەبن، تەنانەت بچووکترین ئەرکەکانیش دەبنە شاخێکی زەبەلاح و هەستکردن بە شکست یان تەمبەڵی دروست دەکەن.